رووسیا و ئۆکراینا ڕێککەوتنیان ئیمزا کرد

بە ئامادەبوونی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، هەردوو وڵاتی رووسیا و ئۆکراینا ڕێکەوتنێکیان لەبارەی هەناردەکردنی دانەوێڵە ئیمزا کرد.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز ڕایگەیاند، زۆر سوپاسی تورکیا دەکەین بۆ ئەو کارئاسانیانەی کردی بۆ ئەم رێککەوتنە و وتیشی: رێککەوتنی رووسیا-ئۆکراینا بۆ هەموو جیهانە و بە ئاسانی نەکراوە.

ئاماژەی بەوەکرد، دەبێ رێکەوتنەکە جێبەجێبکرێت چونکە جیهان پێویستی پێیەتی.

هەروەها رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، شانازییە بۆ تورکیا کە کۆتایی بە قەیرانێکی جیهانی هێنا.

ھەواڵی زیاتر