بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەستی لەکارکێشایەوە و بڕیارە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بە فەرمی ڕای بگەیەنێت.
نەدیم زەهاوی، کە دوێنێ بووە وەزیری دارایی لە تویتەر نووسیویەتی، “سەرۆکوەزیران، تۆ خۆت دەزانیت کام کارە راستە بیکەیت، ئێستا بڕۆ [دەست لە پۆستەکەت هەڵگرە].”