وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا لەسەر قەدەغەکردنی نەوتی رووسیا رێککەوتن و ئەگەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان ھەیە
چارلس میشێل، سەرۆکی ئەنجوومەنی یەکێتی ئەوروپا لە تویتێکدا رایگەیاند: “لەگەڵ نوێنەری هەموو وڵاتانی ئەوروپا رێککەوتین لەسەر قەدەغەکردنی هەناردەکردنی نەوتی رووسیا بۆ یەکێتی ئەوروپا.
راشیگەیاند ئەم ھەنگاوەی یەکێتی ئەوروپا بۆ راگرتنی سەرچاوەیەکی گەورەی ئابووری رووسیایە بۆ ئامێرە جەنگییەکان.
سەرۆکی ئەنجوومەنی یەکێتی ئەوروپا ئاماژەی بەوەشکرد کە زۆرترین فشار بۆ سەر ڕووسیا، بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگ.