ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: ئەمریکا و لیتوانیا یارمەتی ئۆکراینا دەدەن و چەکی پێدەدەن.
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کە بە سەردانێک لە لیتوانایە ڕایگەیاند، ژمارەیەکی زۆر سەربازمان ناردۆتە سنووری ئۆکراینا و کەشتی و فڕۆکەی جەنگیمان ئامادەکردووە ئەگەر ڕوسیا بیەوێ جەنگەکە فراوان بکات.
بلینکن وتی: بەردەوام دەبین لە سزادانی رووسیا و هێزی بەرگریی ناتۆ لە ناوچەکەدا زیاد دەکەین و وتیشی ” ئەگەر رووسیا بەردەوامبێت، باجی زۆر گەورە دەدات”