ڤلادیمێر زیلنسکی: دوژمن خودی منیان بە ئامانج گرتووە، بەڵام سوێند بێ من لە پایتەخت دەمێنم.
زیلنسکی لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا دەڵێت: ئەوانە دەیانەوێت ئۆکراین بە لە نێوبردنی سەرۆککۆمارەکەی لە نێو ببەن. دوژمن بە پلەی یەکەم خۆم و بە پلەی دووەمیش خێزانەکەمیان بە ئامانج گرتووە. بەڵام سوێند بێت خۆم لە پایتەخت و خێزانەکەیشم لە ئۆکراین دەمێنێتەوە.
ھاوکات ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت: نیگەرانی ژیانی سەرۆککۆمارین، ئەڵبەت نیگەرانی ئاسایشی تەواوی دۆستەکانیشمانین لە ئۆکراین.
لە لایەکی ترەوە، ئەو پەیامە ڤیدیۆییەی زیلنسکی، جارێکی تر ئەڤغانییەکانی دژ بە سەرۆکە ھەڵھاتووەکەیان تووڕەکردووە. چونکە بیریانکەوتەوە کە چۆن پێش کەوتنی کابووڵ، ئەشرەف غەنی لە ١٥-٨ی ساڵی ڕابردوو ھەڵھات و وڵاتی بەجێھێشت.