لە کاتیکدا وڵاتانی رۆژئاوا ترسی هێرشی سەربازیی رووسیایان هەیە، ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاند، بەشێک لە هێزە بڵاوەپێکراوەکانی رووسیا لە نزیک سنووری ئۆکراینا دەستیان کرد بە گەڕانەوە بۆ سەنگەرەکانی خۆیان.
ئیگۆر وکلاشینکۆڤ، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا گوتی، یەکەی هەرێمەکانی باشوور و رۆژئاوا ئەرکەکانیان تەواوکرد و دەستیان کرد بە بارکردنی کەرەستەکان لە رێگەی ئامرازە وشکانییەکان و هێڵەکانی شەمەندەفەرەوە و گەڕانەوەیان بۆ شوێنەکانی خۆیان.
هاوکات هەر ئەمڕۆ دمیترۆ کۆلیبا، وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، ئەرکە دیپلۆماسییە هاوبەشەکان لەگەڵ هاوپەیمانە رۆژئاواییەکان بوونە هۆی خۆبەدوورگرتن لە هەڵکشانی رووسیا.
kurdistan CT