عێراق لە ریزبەندی 116یەمینە لەسەر ئاستی جیهان.. پێنوێنی دیموکراتییەت لە ساڵی 2021
پێنوێنەکانی دیموکراتییەت لە ساڵی 2021 پاشەکشەی توندی تۆمار کرد، کە تەنها نزیکەی 45% لە دانیشتووانی جیهان لەچوارچێوەی سیستەمەکانی دیموکراتییەت دەژین.
بە گوێرەی راپۆرتێکی “یەکەی ئیکۆنۆمێست بۆ گەڕان” کە تایبەتە بە شیکردنەوەی زانیارییەکان و بارەگاکەی لە لەندەنە، رەوشەکە وەک ساڵی 2020 وایە، واتا کەمتر لە نیوەی دانیشتووانی جیهان چێژ لە دیموکراتییەت وەردەگرن و، ئەم ئاراستە بەرەو داڕووخان دەچێت.
راپۆرتەکە ئەوەشی خستە روو، “پێنوێنی ساڵانەی دیموکراتییەت” تیشک دەخاتە سەر ئاڵنگارییە بەردەوامەکان کە دووچاری دیموکراسییەت دەبێتەوە لە سەرتاسەری جیهان لەژێر فشاری پەتای کۆڕۆنا و زیادبوونی پاڵپشتی لە سەرکووتکردنەکان.
پێنوێنەکە کە هەڵسەنگاندن بۆ رەوشی دیموکراتییەت دەکات لە جیهاندا گەورەترین پاشەکشەی لە ساڵی 2010ەوە تۆمار کردووە.
هەر بەپێی پۆلێنی پێنوێنەکە هەریەک لە نەرویج و نیوزلەندا و فینلەندا لە پلەکانی پێشەوە هاتن و، هەریەک لە کۆریای باکوور و میانمار و ئەفغانستان لە سێ ریزبەندی کۆتایی ریزبەندییەکە هاتن و، عێراق بە پلەی هەشتەم هات لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی و، لە پلەی 116یەمین لەسەر ئاستی جیهان.
kurdistan CT