ناتانیاهۆ: كەس ناتوانێ هەڕەشە لە ئیسڕائیل بكات
سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل ڕایگەیاند: وڵاتەكەی بۆ هەر هەڕەشە و دەستدرێژیەكی دەرەكی ئامادەیە و ئەوەندە هێز و توانایان هەیە بەرگەی هەر هێرشێكی دەرەكی بگرن كە بكرێـتە سەریان.
سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهۆ ڕایگەیاند: وڵاتەكەی ئامادەیی رووبەرووی هەر هەڕەشە و دەستدرێژیەكە لە لایەن هەر وڵاتێكەوە بكرێتە سەریی قبوڵی هیچ هەڵەیەك لە هیچ وڵاتێك ناكەن.
ئەو قسانەی ناتانیاهۆ لە كاتێكدایە زیاتر لە هەفتەیەكە گرژیی و ئاڵۆزی لە نێوان وڵلاتەكەی و لوبناندا لە سەر سنورەكانی وڵاتەكەی بەردەوامە و تادێت ئاڵۆزیەكان زیاتر و بەهێزتر دەبن.
ناتانیاهۆ دەربارەی سنورەكانی وڵاتەكەی دەڵێت: ئێمە بەگوێرەی سیاسەتێکی جێگیر مامەڵە دەکەین کە رێگە بە ئێران نادات بەشێوەیەکی سەربازی بێتە سەر سنوورەکانی باکوورمان. لوبنان و سووریا بەرپرسن لە هەر هێرشێک کە لە خاکەکانیانەوە لە دژی ئیسرائیل بکرێت“.