ئۆپەراسیۆنى گلادیۆ.. سوپا نهێنییەکەی سی ئای ئەى لە ئەوروپا

لەسەردەمى جەنگی سارددا، لە ترسی بڵاونەبوونەوەى کۆمیۆنیزم، لە هەر وڵاتێک، تۆڕێکى نهێنی لە سوپایی پارتیزانی لەسەر ئاستى ئەوروپادا بڵاو کرایەوە بە مەبەستى سەرکوتکردنى کۆمیۆنیزم. ئەو تۆڕەش، کە لەپشت هێڵەکانى سوپاوە بوون ناسرابوو بە ئۆپەراسیۆنى گلادیۆ. ئەم ئۆپەراسیۆنەش، لە یەکە لاوەکییەکانی (یاخود پاڵپشتیەکەرەکان) بریتانیا گەشەی کرد لە سەردەمى جەنگی سارددا.
سێ ساڵ لەپاش کۆتاییهاتنى جەنگی دووەمی جیهانى، پەیماننامەى برۆکسل لە 1948 هەستا بە پێکهێنانى لیژنەیەکی نهێنى لە بەرەی یەکگرتووی رۆژئاوا. بەڵام، لە 1952 لیژنە نهێنییەکە گۆڕدرا بۆ لیژنەى پلانڕێژکردنى نهێنى، لەگەڵ بارەگایەکی باڵا کە لە هاوپەیمانێتى هێزە ئەوروپییەکان پیکهاتبوون و بە ناتۆوە بەسترابوونەوە.

دەزگای CIA بە یارمەتى MI5، هەستان بە پێکهێنانى تۆڕێکی هەواڵگرى لە پشت هێڵەکانەوە. لە رێگەى ئەم تۆرەشەوە، CIA هەستاوە بە گرتنەبەرى هەموو رێکارێک تاوەکو رێگری بکات لەوەى کە حکوومەتەکانى وڵاتەکانى ئەوروپای رۆژئاوا نەکەونە ژێر کاریگەریى کۆمیونیستەوە. بەشێوەیەک، تاوەکو کۆتایی 1960ەکان، CIA توانیویەتى بەشێوەیەکی نهێنی پاڵپشتی دارایی چەندین تۆڕی نهێنى پشت هێڵەکان بکات لە سیازدە وڵاتی رۆژئاوایی، لەناویشیاندا سویدی بێلایەن.

لە چوارچێوەی ئەم ئۆپەراسیۆنەدا، CIA بەشێوەیەکى چڕ پشتی بە ڤاتیکان دەبەست. بۆ ئەم مەبەستەش، هەستاوە لە رێگەى ئەو سەرچاوانەى لەناو ڤاتیکاندا چاندبوونى زانیاری وەردەگرت، نەک هەر تەنها سەبارەت بە ئیتاڵیا، بەڵکو لەسەر هەموو ئەو وڵاتانەى کە پاڵپشتى پەردەی ئاسنینیان دەکرد، وەک پۆڵەند و ئۆکراین. هەر بۆ ئەم مەبەستەش، CIA ئۆفیسێکى پەیوەست بە ڤاتیکان دامەزراند بۆ چاوپێداخشانەوەى هەموو ئەو نامانەى کە لە دیپلۆماتکارەکانی ڤاتیکانەوە لە پشت “پەردەی ئاسنینەوە” دەهاتن. لەگەڵ ئەوەشدا، رەوانەکردنی ملیۆنەها دۆلار لەلایەن بانکەکانى CIA بۆ بانکەکانى ڤاتیکان بۆ پاڵپشتیکردنیان.
ئەم رێکخراوەى پشت هێڵەکان پێکهاتبوون لە 5 هەزار کەس لەسەر ئاستى ئەوروپادا. هاوکات، ئەوانەى لەپشت هێڵەکانەوە بوون ئەرکیان پێدرابوو سەبارەت بە کاتی شەڕ و ئاشتی. لەگەڵ ئەوەشدا، جێگیرکردنى بەردەوامی 60 هەزار ئەندامی سوپا، هەواڵگرى مەدەنى و ستافی پاڵپشتیکەر لە رۆژئاوای ئەوروپادا.

دژە تیرۆری کوردستان

ھەواڵی زیاتر