ناسا تەلیسکۆبی جەیمس وێب دەنێرێتە بۆشایی ئاسمان

ناسا ناردنی تەلیسکۆبی جەیمس وێبی بۆ بۆشایی ئاسمان ڕاگەیاند کە گەورەترین تەلیسکۆبە تا ئێستا دروست کرابێت.

ئاژانسی ناسای ئەمریکی تەلیسکۆبی “جەیمس وێب”ـی لە ڕێگەی مووشەکی “ئاریان 5” بۆ بۆشایی ئاسمان ڕاگەیاند.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە تەلیسکۆبەکە پێویستی بە نزیکەی مانگێک دەبێت بۆ ئەوەی بگاتە شوێنی مەبەست کە 1.5 ملیۆن کیلۆمەتر لە زەوییەوە دوورە.

تەلیسکۆبەکە لە ساڵی 1996 دروستکراوە و 14 ساڵە وادەی ناردنی بۆ بۆشایی ئاسمان دوادەخرێت.

ئەم تەلیسکۆبەکە دەبێتە جێگرەوەی هابڵە و  لە ڕێگەی تیشکی خوارسوور چاودێری گەردوون دەکات، هەروەها بە وردییەکی بەرز چاودێری گەردوون و هەسارەکان بۆ زاناکان ڕوون دەکاتەوە.

ھەواڵی زیاتر