تاڵیبان سزاکانی وەک لە سێدارەدان و دەستبڕین ‏دەگەڕێنێتەوە

مەلا نورەدین توربانی، سەرکردەی دیاری تاڵیبان دەڵێت: سزاکانی وەک ‘دەستبڕین’ یەک لە سزا پێویستەکانە بۆ ئەمنییەت و کاریگەریی ئەرێنینان هەبووە.

توربانی کە یەکێک لە دامەرزێنەری تاڵیبانە و سەرۆکی دەستەی یاسادانەرانی ئەفغانستان بووە لە ساڵانی 1990، دەڵێت تاڵیبان جارێکی دیکە سزاکانی وەک لە سێدارەدان و دەست بڕین بەکاردەھێنێتەوە.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی ھەواڵی ئەسۆشیەیتد پرێس، مەلا نورەدین توربانی ڕایگەیاند لە کەسی قبوڵ ناکەین خۆی لە کاروباری وڵاتەکان ھەڵقورتێنێت و قسە لەسەر یاساکانمان بکات.

وتیشی: “ھەمووان ڕەخنەیان لێ دەگرتین بۆ سزاکان، بەڵام ئێمە ھەرگیز باسی سزاکانی ئەوانمان نەکردووە کە لە وڵاتی خۆیان دەیکەن، بۆیە ھیچ کەس ناتوانێت پێمان بڵێت چۆن یاساکانمان دابڕێژینەوە و ئێمە شوێن ئیسلام دەکەوین و یاساکان لەسەر بنەمای قورئان دەنووسینەوە”.

ئەمە لە لاتێکدایە کە لە کاتی گرتنەوەی کابوڵ لە لایەن تاڵیبامەوە لە 15 ئاب، جیھان چاوی لەسەر ئەم بزوتنەوەیە، ئاخۆ ھەمان مێژووی ساڵانی 1996 بۆ 2001 دووبارە دەکەنەوە.

ئێستا توربانی لە سەرەتای تەمەنی 60 ساڵیدایە، پێشتر وەزیری داد بووە لە تاڵیبان، لەو سەردەمەدا جیھان ئیدانەی سزاکانی تاڵیبانی دەکرد کە لە یاریگا و گۆڕەپانی مزگەوتەکاندا دەکران، بەڵام توربانی دەڵێت: یاساکانی ئێمە لە خزمەت مرۆڤایەتیدایە چونکە لە قورئانەوە ھاتوون.

ھەواڵی زیاتر