حەوت وڵاتی عەرەبی نوێژی جەژنیان قەدەغە کرد

حەوت دەوڵەتی عەرەبی بڕیاریاندا نوێژی جەژنی قوربان لە سەرجەم مزگەوت و مەیدانەکاندا قەدەغە بکەن و سەرپێچی کاریش سزا بدەن.

وڵاتەکان بریتین لە سعودیە، میسر، مەغریب، جەزائیر، سووریا، عێراق و ئیمارات. بەر لە هەموو وڵاتەکان وەزارەتی کاروباری ئایینی سعودییە رایگەیاند، بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، نوێژی بە کۆمەڵی جەژن قەدەغە دەکات.

هەروەها حکومەتی میسریش رایگەیاندووە، کە بانگی نوێژ و سرووتە ئاینییەکەی جەژن، تەنیا لە مزگەوتی گەورەی شارەکان دەخوێنرێت بەبێ نوێژکردن. هەموو ئەم بڕیارانە بەهۆی خۆپاراستن و رێگریکردنە لە زیاتر بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا کە تاوەکو ئێستاش هەڕەشەیەکی جدییە لەسەر جیهان

ھەواڵی زیاتر