چەند کاتژمێرێک پێش دەرچوونی دوایین کاروانی سەربازی ئەمەریکا لە ئەفغانستان، وێبسایتی ویکیپێدیا گۆڕانکاری لە لاپەڕەی سەرەکی (جەنگی ئەفغانستان) کرد و ئەنجامی جەنگەکەی بە سەرکەوتنی تاڵیبان ڕاگەیاند.
ویکیپێدیا لە 15 کانونی دووەم 2001 دامەزراوە، بە مەبەستی “دروستکردنی جیھانێک کە ھەمووان بە ئازادی بتوانن زانیارییەکان ھاوبەشی پێبکەن”
ئەم وێبسایتە لەلایەن ژمارەیەکی زۆر لە خۆبەخشی نەناسراو بە ڕێوە دەچێت، بۆ ساڵی 2020 ویکیپێدیا، مانگانە 1.7 بلیۆن بەکارھێنەری ھەبووە.
بە چەند کاتژمێرێک پێش دوایین کاروانی سەربازی ئەمەریکا لە ئەفغانستان و کۆتایی ھێنان بە جەنگی 20 ساڵە. ویکیپێدیا گۆڕانکاری لە لاپەڕەی سەرەکی (جەنگی ئەفغانستان) کرد و سەرکەوتنی تاڵیبانی ڕاگەیاند.