ئەمروڵا ساڵح جێگری پێشووی سەرۆککۆماری ئەفغانستان ڕایگویاند، بە پێی دەستووری کۆماری ئیسلامیی ئەفغانستان، لە کاتی غیابی سەرۆککۆمار، یان مردنی، جێگری یەکەمی پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار وەردەگرێت، بەم پێیەش “من لە ناوخۆی ئەفغانستانم و ئێستا سەرۆککۆماری فەڕمی ئەفغانستانم”، هەر بۆیە بە شێوەی یاسایی بۆ پڕکردنەوەی ئەم پێگەیە لە کاردام و لەگەڵ تەواوی سەرکردەکانی وڵات لە گفتوگۆدام.
ئەمروڵا ساڵح پێش دەستبەسەرداگرتنی ئەفغانستان لە لایەن تاڵیبانەوە، جێگری یەکەمی سەرۆککۆمار بووە و ئێستاش لە ولایەتی پەنجشیری ئەو وڵاتەیە کە تاکە شوێنی داگیرنەکراوە.