جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ئەگەر پێوسیت بکات، وڵاتەکەی ھێز لە ئەفغانستان جێگیر دەکاتەوە لە دژی تێرۆرزم.
دەشڵێت: “ئەوە ئیدارەی ترەمپ بوو دەستی بە دانوستاند کرد لەگەڵ تاڵیبان” ھەروەھا یارمەتی وڵاتەکەی بۆ خەڵکی ئەفغانستان دووپات کردەوە.
بایدن ئاماژەی بەوەدا: “ھەڵەی ڕابردوو دووبارە ناکەینەوە و درێژە بە جەنگە بێ کۆتاییەکەی ئەمەریکا نادەین، ڕێگە نادەم ئەمریکییەکان ژیانی خۆیان لە ئەفغانستان لەدەست بدەن”.
بایدن، گرتنەوەی ئەو ناوچاونە لەلایەن تاڵیبانەوە لەوە خێراتر بوو کە پێشبینیمان دەکرد، ھەروەھا لۆمەی سەرکردەو سوپای ئەفغانستان دەکات بۆ بەدەستەوەدانی ئەم ناوچانە.
بایدن ڕایگەیاند پەیامی خۆمان بە تاڵیبان گەیاندوە ئەگەر ھێرش بکەنە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا ئەوا وەڵامی توندمان دەبێت.