چین ئامادەیی خۆی بۆ پەیوەندییەکی دۆستانە لەگەڵ تاڵیبان ڕاگەیاند

وڵاتی چین ڕایگەیاند: ” ئامادەیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەڤغانستان پتەوتر بکات”.

وتەبێژەی حکومەتی چین ڕایگەیاند، بە درێژێ 76 کم سنوری لەگەڵ ئەفغانستاندا ھەیە و پێشترش ترسی لە گۆڕانکارییەکانی ناوخۆی ئەفغانستان ھەبووە، بەڵام کۆبوونەوەی وەڤدێکی باڵای تاڵیبان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی چین وانگ ئی لە تیانجین، لە مانگی ڕابردوو، پەیمانیان لە یەک وەرگرتوە کە ئەفغانستان نابێتە ناوەندێک بۆ بەکارھێنانی میلیشیاکان.

لە بەرامبەردا چین ئامادەی خۆی ڕاگەیاندوە بۆ یارمەتی دارایی و وەبەرھێنان بۆ بونیادنانەوەی ئەفغانستان.

ھووا چونینگ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ئاماژەی بەوەشکرد: “تاڵیبان بەردەوام ھیوای بۆ باشکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ چین ھەبوە، ھەروەھا خوازیارن کە چین بەشداری لە بونیادنانەوە و وەبەرھێنان بکات لە ئەفغانستان”.

ھووا چونینگ وتیشی: ” ھەرچەندە بێیژین لە مانگی ڕابردووەوە دەستی کردوە بە گەڕانەوەی ھاوڵاتیانی، بەڵام باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی بەردەوامە لە کارەکانی لە ئەفغانستان”.

ھەواڵی زیاتر