درێژرترین جەنگی ئەمەریکا، کە بەھۆی کردەوە تیرۆرستیەکەی 11 سێپتێمبەرەوە دەستی پێکرد، بووە ھۆی مردنی دەیان ھەزار کەس، لە ماوەی چوار سەرۆکایەتیدا وەک جەنگێکی سەرنەکەوتو، زیانی ماددی و گیانی زۆری لێ کەوتەوە.
لەگەڵ بڕیارەکەی جۆ بایدن بە کشانەوەی ھەموو ھێزە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان، بەشی کۆتایی ئەم جەنگە لە بیستەمین ساڵیادیدا دەست پێ دەکات.
لەم ڕاپۆرتەدا باس لە تێچوی درێژترین جەنگی ئەمەریکا دەکەین لە ڕووی دارایی و گیانی، ئەو قوربانیانەی توشی ئەفغانییەکان بونەوە و ھێشتاش کۆتاییان نەھاتووە.
زیانی گیانی
بێگومان ئەفغانییەکان قوربانی یەکەم بوون لەم جەنگەدا، لە ساڵی 2001، ھەتا مانگی نیسانی ئەم ساڵ، لابیکەم 47,245 ھاوڵات سیڤیل کوژراون، بە پێی زانیارییەکانی زانکۆی براون بۆ کاروباری تێچوی جەنگ.
بە پێی زانیارییەکانی یو ئێن، بەھۆی بە ئامانج گرتنیان لە لە شەڕ و پێکدادانەکاندا، 72 ڕۆژنامەنوس و 444 کارمەندی خێرخۆزی کوژراون.
ھەرچەندە حکومەتی ئەفغانستان بەردوام ھەوڵی شاردنەوەی ژمارەی سەربازە کوژراوەکانی داوە بە مەبەستی ڕاگرتنی سوپاکەی، بەڵام بە پێی خەمڵندنێک 66 بۆ 69 ھەزار سەربازی ئەڤغانی لەم جەنگەدا کوژراون.
جەنگ 2.7 ملێۆن ئەڤغانی ناچار کرد وڵات بەجێ بھێڵن، زۆربەیان بەرە و ئێران، پاکستان و ئەوروپا ھەڵاتن. یو ئێن دەڵێت 4 ملیۆنی دیکەش لە ناوچەکانی خۆیان نەماون و لە خێوەتگاکاندا ژیان دەکەن.
لە ھەمان کاتدا، بە پێی زانیارییەکانی وەزارتی بەرگری ئەمەریکا، لە ساڵی 2001, 2,442 سەربازی ئەمەریکی کوژراون و 20,666 دیکە بریندار بوون. ھەروەھا بە پێی خەمڵاندنێک زیاتر لە 3,800 کەس کە ئەمریکا ڕێککەوتنی کردووە لەگەڵیان بە مەبەستی سێکوریتی تایبەت کوژراون.
کوژرانی 1,144 کەسی دی لە ھێزەکانی ناتۆ کە سەر بە 40 نەتەوەی جیاواز بوون، ئەم ھێزانە بە مەبەستی مەشق پێکردنی ھێزە ئەڤغانییەکان بوونیان ھەبوە لە ئەڤغانستان.
تێچوی دارایی
بە پێی زانیارییەکانی زانکۆی براون بۆ تێچوی جەنگ، ئەمەریکا بڕی 2.26 ترلیۆن دۆلاری لەم جەنگەدا خەرج کردوە.
بە پێی دوایین ڕاپۆرتی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا، تەنیا بۆ کاروباری مەیدانی وەک ئۆپەراسیۆنەکان، سوتەمەنی، خواردن، تەقەمەنی و پێداویستییەکانی تانک و ھێزەی ئاسمانی، بڕی 815.7 بلیۆن دۆلار خەرج کراوە.
ھەرچەندە داگیرکاری ئەمەریکا سەرتا بۆ لەناوبردنی ئەلقاعیدە بوو، بەڵام بە ھەماھەنگی ناتۆ ئەم جەنگە درێژەی خایاند.
واشنتۆن لە ساڵی 2002، بڕی 143 بلیۆن دۆلاری بۆ ئەم ئامانجە تەرخان کرد. بە پێی (SIGAR).
لەم بڕە، 88 بلیۆن دۆلار بۆ مەشق پێکردن و دابینکردنی سوپای ئەڤغانستان و پۆلیس تەرخان کرا. 36 بلیۆن دۆلار بۆ پرۆژەکانی بونیادنامەوە و پەروەردە، ڕێگاوبان و بەنداو تەرخان کرا. ھەروەھا 4.1 بلیۆن دۆلار بۆ یارمەتی مرۆی و کەمپەکان تەرخان کرا.
بڕی 9 بلیۆن دۆلار بۆ ڕیگری کردن لە فرۆستنی ھێرۆین بەکارھێنراوە.
جیاواز لە جەنگەکانی دی ئەمەریکا پارەیەکی زۆری قەرزکردوە بۆ ھەڵسوڕاندنی جەنگی ئەڤغانستان و ئێستا ناچارە بڕی 530 بلیۆن دۆلار وەک زیادەی قەرزەکان بگەڕێنێتەوە. لە بواری تەندروستی و دەرمانی پزیشکیدا بڕی 296 بلیۆن دۆلار خەرج کراوە. بە پێی زانکۆی براون بۆ خەرجییەکانی جەنگ ئەمەریکا پێوستە تا چەند ساڵی داھاتوو بەردەوام بێت لە دانەوەی ئەم قەرزانە.
لە ساڵی 2001، ڕێژەی خوێندەواری لە 8% زیادی کردوە بۆ 43%, ژیانی شارەکان ناشتر بوون و 89% دانیشتوان ئاوی خواردنەوەیان ھەیە بە بەراورد بە پێشتر کە 16% بوو.
ھاوسەرگیری منداڵان بە ڕێژەی 17% کەمی کردوە، بە پێی زانیارییەکانی یو ئێن، ڕێژەی بەشداری کچ لە خوێندمی سەرەتایی دووھێند زیادی کردوە، ھەروەیا ئافرەتی زیاتر دەچنە زانکۆکان و لە پەرلەمان کاریان دەست کەوتوە.
لە ئێستادا و دوای 20 ساڵ جەنگ، ھێزەکانی ئەمریکا و ھاوپەیمانان لە دوایین خاڵی كشانەوەن لە ئەڤغانستان. ئەمڕۆ تاڵیبان دەستی بەسەر کابوڵی پایتەخت گرت و سەۆکی وڵات ئەشرەف غەنی وڵاتی بەجێھێشت.