گەنجێک بە موعجیزە لە مردن ڕزگاری بوو

لە شاری گازیباد-ی هیندستان، پارچە شیشێک لە 20ـەمین نهۆمی باڵەخانەیەکەوە کەوتە خوارەوە و بە سەری گەنجێکدا چەقی و لە پشتی سەرییەوە دەرچوو، بەڵام گەنجەکە لە مردن ڕزگاری بوو.

ئەو گەنجە هیندستانیە تەمەنی 24 ساڵە. لەدوای رووداوەکە، گەنجەکەیان گەیاندووەتە نەخۆشخانە، هەندەک لە پارچەکانی ئێسکی کەلەی سەریان دەرهێناوە و کردوویانەتە ناو سکی تاکو پارێزراو بێت، بەوەش پارچە ئێسکەکان بە زیندوویی مایەوە و مێشکی گەنجەکەش تووشی هەوکردن نەبوو.
دوای مانەوەی گەنجەکە بۆ ماوەی 4 کاتژمێر لە نەشتەرگەرییدا، بە سەرکەوتوویی کۆتایی بە پڕۆسەی دەرهێنانی ئاسنەکە هێندرا.

ھەواڵی زیاتر