ئەمڕۆ بەریتانیا بانگی باڵیۆزی ئێرانی کردووە لە لەندەن، بۆ قسەکردن لەسەر ئەوەی کە ئێران دەستی لە ھێرشی کەشتی سوتەمەنی ھەڵگری ئیسرائیلی لە عمان ھەیە؟ کە تێیدا کەسێکی بەریتانی و ڕۆمانی کوژراون.
وا بڕیارە باڵیۆزی ئێران، مۆحسین بەھارڤەند، لە لەندەن ئامادە بێت بۆ وەڵامی ھێرشە نایاساییەکەی لە 29ی تەممووز کرایە سەر کەشتی MV Mercer Street.
“پێویستە ئێران بە زووترین کات شەڕ ڕابگرێت کە مەترسی بۆ ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی ھەیە” حکومەتی بەریتانیا: “دەبێت ڕێگە بدرێت لە ژێر یاسا نێودەوڵەتییەکان بە ئازادی لێکۆڵینەوە لە کەیسەکە بکرێت”.
شەممە، وەزیری دەرەوە، دۆمینیک ڕاب ڕایگەیاندبوو: “بەریتانیا پێی وایە ھێرشەکە لە لایەن ئێرانەوە ئەنجام دراوە و بە ئامانج گرتنی کەشتیەکە نایاسایی بووە”
ھێزی دەریایی ئەمەریکا بۆ یارمەتی دانی کارمەندانی کەشتیەکە دەگەنە شوێنی ڕووداوەکە و چەند بەڵگەیەکیان لەسەر ڕووداوەکە بینیوە، (بە پێی ڕاگەیەندراوی ھێزی سەربازی ئەمەریکا).
کۆمپانیای زۆدیاک ماریتایم، لە لایەن بلیۆنێری ئیسرائیلی ئێیال ئۆفەرەوە خاوەندارێتی دەکرێت، پێنج شەممەی پێشوە بەھۆی ھێرشێکی درۆنیەوە بۆ سەر یەک لە کەشتییەکانی کەسێکی بەریتانی و ڕۆمانی گیانیان لەدەست دا.
کەشتیەکە لە باکووری زەریای ھیند، لە دارسەلامەوە لە تانزانیا بۆ فوجەیرە لە ئیمارات گەشتی دەکرد، کەشتیەکە ھەڵگری ھیچ عەمبارێک نەبووە لە کاتی ھێرشەکەدا.