وا بریارە ئەمڕۆ جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عیراق مستەفا کازمی لە واشنتۆن کۆ ببنەوە.
بابەتەی سەرەکی کۆبوونەوەکە بۆ قسەکردنە لەسەر کشانەوەی ھێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق، یان چونە قۆناغێکی نوێوە، “بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە ئایا عێراق دەتوانێت بەرپەرچی ھێرشی گروپە تیرۆرستیەکان بداتەوە کە ھێشتا لە ناوچەکە بوونیان ھەیە”.
ئەمە لە کاتێکدا سێ ساڵ بەر لە ئێستا حکومەتی عێراق ڕایگەیاند کۆتییان بە داعش ھێناوە، بەڵام ھەفتەی پێشوو داعش تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە بەغداد کرد و 30 کەس گیانیان لەدەستدا.