بەرنامەی “پیگاسۆس”ی سیخوڕی ئیسرائیلی چۆن دزە دەکاتە نێو مۆبایل؟

راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان ئاشکرایان کرد، چەند وڵاتێک لە جیهاندا بەرنامەی “پیگاسۆس”ی ئیسرائیلیان بەکارهێناوە بۆ سیخوڕیکردن بەسەر چالاکوان و کەسە سیاسی و سەربازی و رۆژنامەنووس و حکوومەتەکانەوە.

راپۆرتە پەیوەستەکان بە بەرنامەی سیخوڕی ئیسرائیلی رایانگەیاند، لایەنی سەرەکیی کە ئەم بەرنامەی قۆستووەتەوە حکوومەتی وڵاتەکانە کە هەوڵیانداوە چاودێری مۆبایلی چالاکوان و رۆژنامەنووس و بەڕێوەبەری کۆمپانیاکان بکەن.

ئەم بەرنامە چۆن کاردەکات و چۆن “پیگاسۆس” دزە دەکاتە نێو مۆبایلەکانەوە؟

تۆژەران پێیانوایە ڤێرژنە سەرەتاییەکانی بەرنامەی هاککردن بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2016 ئاشکراکرا سەرەتا نامەی بۆمبڕێژی بەکارهێنا بۆ دابەزاندنی لەسەر مۆبایلی بە ئامانجکراوەکان و، دەبوایە کەسی بە ئامانجکراو ئەو لینکەی بکردایەتەوە کە لەڕێگەی نامەکەوە پێیدەگەیشت بۆ ئەوەی بەرنامە سیخوڕێکە لەسەر مۆبایلەکە دابەزێت، بەڵام بەهۆی ئاگادارکردنەوە لە لینک و ئەپلیکەیشنە گومانلێکراوەکان لەلایەن مۆبایلەکانەوە دابەزاندنی ئەو لینکە زەحمەت بوو، بەڵام ڤێرژنە نوێیەکەی بەرنامەی “پیگاسۆس” کە لەلایەن کۆمپانیای “NSO”ی ئیسرائیلییەوە پەرەی پێدراوە بۆشاییەکانی لە ئەپلیکەیشنی مۆبایلەکان قۆستەوە.

لەمدواییدا “پیگاسۆس” بۆشاییەکی لە ئەپلیکەیشنی “iMessage” کە کۆمپانیای “ئەپڵ” پەرەی پێداوە قۆستەوە ئەمەش توانای ئەوەی پێبەخشی کە رەنگە بەشێوەیەکی خۆکار بگاتە یەک میلیار مۆبایلی ئایفۆن کە لە ئێستادا بەکاردێن و بەردەستن و، ئامانج لەم دزەکردنە سەپاندنی کۆنتڕۆڵی تەواوە بەسەر سیستەمی کارپێکردنی مۆبایلەکانە، یان لەڕێگەی پرۆگرامی “رۆتینگ” بۆ مۆبایلەکانی ئەندرۆید یان شکاندنی سیستەمی پاراستنی “ios” بۆ مۆبایلەکانی ئایفۆن.

بەرنامەکە دەتوانێت بگاتە نامەی ئیمێڵە ئەلیکترۆنی و وێنە و گوێگرتن لە تەلەفۆن و چاودێریکردنی شوێنەکانیان و وێنەگرتنیان لەڕێگەی خودی کامێرای قوربانییەکەوە.

هەروەها ئەو بەرنامەیە بەکارهێنراوە بۆ سیخوڕیکردن بەسەر سەرکردە و بەرپرسی باڵا سیاسی و سەربازی و دیپلۆماتکارەکان.

پەیجی دژەتیرۆر

ھەواڵی زیاتر