سەرەڕای وەرگرتنی ھەردوو ژەمی ڤاکسین دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ساجید جاوید تووشی ڤایرۆسەکە بووە.
ساجید جاوید، وەزیری تەندروستی بەریتانیا ئەمڕۆ لە تویتێکدا ڕایگەیاند، تووشی کۆرۆنا بووە و وتی: “دوێنێ شەو ھەستم بە ناساغی کرد، بۆیە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ تاقیکردنەوەم ئەنجامدا و بە پێی زانیارییەکان تووشی کۆرۆنا بووم، ئێستا چاوەڕێی ئەنجامی تاقیکردنەوەی (PSR)م، تا ئەو کاتە لە ماڵدا دەمێنمەوە”
مانگی پێشوو ساجید جاوید، وەک وەزیری تەندروستی بەریتانیا دەست بەکار بوو، پاش ئەوەی وەزیری پێشو مات ھانکۆک گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاو بۆوە کە تێیدا ماچی یەکێک لە ڕاوێژکارەکانی دەکات.