572کۆچبەر گەیشتنە ئیتاڵیا

بەپێی دوایین زانیارییەکانی دەزگای لوتکە، ڕۆژی هەینی، کەشتی ‘ئۆشەن ڤایکین’ پاش مانەوەی لە دەریادا بۆ ماوەی هەفتەیەک، لە کۆتاییدا ئیتاڵیا قایل بوو بە وەرگرتنی کۆچبەرەکان.

پاش ئەوەی کۆچبەرەکان لە کاتژمێر ۱۱:۳٠ بەیانی گەیشتنە سیسیلی، ئیتاڵیا، ڕاستەوخۆ تیمەکانی تەندروستی گەیشتنە نێو کەشتییەکە بۆ ئەنجامدانی پشکنینی ڤایرۆسی کۆڤید-۱۹.

شایەنی باسە، لە ٥۷۲ کۆچبەرەکە ۱۸۳ کۆچبەریان تەمەنیان لەخوار ۱۸ ساڵەوەیە و لەو ژمارەیەشدا ۱٥۹ منداڵیان بێسەرپەرشتن. و ژنێکی دووگیانیش لە نێو کۆچبەرەکاندا بووە.

لە ئێستادا کۆمسیۆنی ئەوروپا لە برۆکسڵ ئامادەی خۆی دەربڕیوە بۆ گواستنەوەی کۆچبەران بە شێوەیەکی خۆویستانە لە نێوان وڵاتەکانی ئەوروپادا.

ھەواڵی زیاتر