زاو لیژیان، وەزیری دەرەوەی چین، پێنجشەمەی ڕابردوو لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەونیدا، ڕەخنەی توندی لە جیهان گرت بە تۆمەتبارکردنی چین کە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری وهان سەری هەڵداوە و وتی: “دەکرێت ئەم ڤایرۆسە لە تاقیگەیەکدا دروست كرابێت و دزەی پێ کرابێت”.
وتیشی: “ڕاستە ڤایرۆسی کۆرۆنا یەکەم جار لە وهان دەستنیشان کراوە، بەڵام مانای ئەوە نیە کە وهان سەرچاوەی ئەم ڤایرۆسەیە، یان لە لایەن زانایانی وهانەوە بەرهەم هێنرابێت”
وەزیری دەرەوەی چین ئەوەشی خستەڕوو کە “تیمی زانایانی وهان شایەنی نۆبڵن لە بواری پزیشکیدا، بۆ ئەو لێکۆڵینەوانەی لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنایان کردووە، نەوەک لۆمەیان بکرێت”.
هەفتەی ڕابردوو چین پەیمانگای وهان بۆ لێکۆڵینەوەی لە ڤایرۆسی کۆرۆنای بەربژێر کرد بۆ برنەوەی خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی.
لە هەمان کاتدا بەپێی ڕاپۆرتێکی (واڵ ستریت جورنال) کە تێیدا دزە بە دۆسیەی هەواڵگری ئەمەریکا کرابوو، باس لەوە دەکات سێ کارمەندی پەیمانگای لێکۆڵینەوەی ڤایرۆسیی لە وهان باری تەندروستیان ناجێگیر بووە بەر لە مانگێک لە دەستنیشانکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە لایەن ئەم پەیمانگایەوە.
ڕۆژێک پاش بڵاو بونەوەی ئەم ڕاپۆرتە جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا فەرمانی بە هەواڵگری ئەمەریکا دا دەست بە لێکۆڵینەوەیەکی نوێ بکات بۆ کار کردن لەسەر شوێنی پەیدابوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ماوەی 90 ڕۆژی بۆ دەستکەوتنی ئەنجامەکان داناوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەمەریکا هەوڵ دەدات ئاشکرای ئەوە بکا کە ئایا ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری وهانی چین سەری هەڵدا یاخود نا.