بەپێی چەند ماڵپەڕێکى جیهانى، فڕۆکە نایابەکەی ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا کە ناسراوە بە فڕۆکەى “ئاخر زەمان”، دەتوانێت بەرگەى تەقینەوەى ئەتۆمى بگرێت. نرخى ئەم فڕۆکەیە دەگاتە 540 ملیۆن دۆلارى ئەمریکى. ناوەوەى ئەم فڕۆکەیە تەوالێتێکى تیادایە کە بە زێڕ روپۆشکراوە. هەروەها، لەناو ئەم فڕۆکەیەدا، ئیلیوشین، باڕێک و ژوورى نوستن و هۆڵى وەرزشى تیادایە. ئەمە سەرەڕایی، بوونى مێزێکى کۆبونەوەى زەبەلاح کە بە زێڕ رووپۆشکراوە و کورسییەکانیشى هەمووى بە چەرم داپۆشراون.
فڕۆکەکەى پوتین، دەتوانێت 560 میل ببڕێت لە کاتژمێرێکدا و ئامادەکراوە بە سیستەمى پەیوەندیکردنى پێشکەوتوو. بەشێوەیەک، ئەم فڕۆکەیە رێگە بە پوتین دەدات کە وەکو سەنتەرێکى سەرپەرشتیکردنى هێزە چەکدارەکان بەکاریبهێنێت لەکاتى هەڵگیرساندنى جەنگدا.
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر