حكومەتی چین ڕایگەیاند: چەند كۆمپانیایەكی وڵاتەكەی لە ئەنجامی كۆتایی دروستكردنی ڤاكسینی كۆرۆناوە نیزك بوونەتەوە و بەم نزیكانە ڤاكسینێكی نوێ بەردەست دەبێت.
ئەو هەواڵەی چین لە كاتێكدایە ڕۆژیی دووشەممە زانكۆی ئۆکسفۆرد،ڕایگەیاند بەتەواوەتی توانیویانە ڤاگسینی دژە كۆڕۆنا دروست بكەن و کۆمپانیای کانسینۆی چینیش رایگەیاند، ئەنجامە بەراییەکانی تاقیکردنەوەی ڤاکسینە نوێكەیان دڵخۆشکەرن و ڤاکسینەکەش بۆ بەکارهێنان لەسەر مرۆڤ تاڕادەیەكی زۆر هیچ زیانێکی نییە.
حكومەتی چین دەڵێت: ڤاكسینەكە لەلایەن کۆمپانیای کانسینۆ و یەکەی توێژینەوەی سەربازیی چینەوە پەرەیپێدەدرێت و بەپێی ئەنجامی تاقیکردنەوەکان، کە لەسەر مرۆڤ کراون، ڤاکسینەکە هیچ مەترسییەکی لەسەر تەندروستیی مرۆڤ نییە و یارمەتیی کۆئەندامی بەرگری دەدات لە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا بجەنگێت.
ڤاکسینە نوێیەكەی چین بەناوی “Ad5-nCOV” و یەکێکە لەو کەمە ڤاکسینانەی کە لەسەر مرۆڤ تاقیکراونەتەوە و لە ئێستادا ئامادەكاریی تەواوەتی دەكرێت بۆ ئەوەی ڤاكسینەكە بە دەرئەنجامیی كۆتایی بگەیەنرێت.