کەشتییەکی ئاسمانیی چین لە بۆشایی ئاسمان تەقیوەتەوە و مەترسی گەورە لەسەر دانیشتووانی زەوی دروست دەکات.
بە گوێرەی ھەواڵێکی سپەیس نیوز، کە تایبەتە بە ھەواڵەکانی بۆشایی ئاسمان، کەشتییەکی ئاسمانیی چینی کە کێشەکەی 21 تۆن دەبێت، دوای نەمانی کۆنتڕۆل تەقیوەتەوە و بەمەش زیانەکانی تەقینەوەکە دەگاتە سەر زەوی.
لە ھەواڵەکەی سپەیس نیوزدا ھاتووە، دەزگاکانی ڕاگەیاندنی جیھانی ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەگەری وایە لە ماوەی یەک ڕۆژی ئایندەدا تەقینەوەکە بگاتە سەر زەوی.