دادگای لێکۆڵینەوەی ڕەسافە لە بەغدای پایتەختی عێراق، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ماوە تەواوبووی ئەمریکا دەرکرد.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق ڕایگەیاند، فەرمانەکە بەهۆی کوشتنی ئەبومەهدی موهەندیس و قاسم سولەیمانی فەرمانی دەستگیرکردنەکەی دەرکردوە.
دەشڵێ” فەرمانەکە بەپێی مادەی 406 لە یاسای سزادانی عێراق دەرکراوە”