دهرهێنهری فلیمی دیكیۆمنتاری موبایلەکەی له نێو فرۆكه دەکەوێتە خوارەوە و دواتر لە زەوی دەیدۆزنەوە.
ئارنستۆ گالیۆتۆ، دەرھینەری فیلمی دیکیۆمێنتاری لە وڵاتی بەڕایل لە ئاسمانی وڵاتەکەی لە ناوچەی (ڕیۆدی جانیرۆ) بە فرۆکە دەفڕێ و خەریکی وێنە گرتنە بە موبایلەکەی، بەڵام بەھۆی ھێزی “با”وە موبایلە ئایفۆ ئێس6ـەکەی لە دەست دەکەوێت.
دواتر لە ڕێگەی بەرنامەی (find my iPhone)ـەوە توانیان موبایلەکەی بدۆزنەوە و بەبێ ئەوەی لەکار کردن وەستابێت. تەنانەت تەواوی دیمەنەکانی لە ئاسمانەوە بۆ زەوی، تۆمار کرد بوو.