وەزارەتی ئەوقافی یەمەن سزایەکی قورس بۆ ئەو پیاوانە دیاریدەکا کە ھاوسەرگیریی ناکەن.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی ئەوقاف، پێویستە هەموو پیاوانی یەمەن زیاد لە هاوسەرێکیان هەبێت و هەر ژنێکیش رێگری لە هاوسەرگیریی دووەمی هاوسەرەکەی بکات، بە زیندانیکردن بۆ ماوەیەک، کە کەمتر نەبێ لە 15 ساڵ، سزادەدرێ.
ئاماژە بەوەش کراوە، هەر پیاوێک بیەوێ بە سینگڵی بمێنێتەوە و هاوسەرگیری نەکات، بە زیندانیکردن بۆ ماوەیەک، کە کەمتر نەبێ لە 15 ساڵ، سزا دەدرێ.