داواکاری گشتیی: ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا نەکراوە

وڵیەم بار، داواکاریی گشتیی ئەمریکا، ڕایگەیاند: هیچ بەڵگە و دۆکیۆمێنتێک نەگەیشتووەتە وەزارەتی دادی ئەمریکا کە بیسەلمێنێت ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکاندا کراوە و وتیشی” هیچ بەڵگەیەکی باوەڕهێنەر نییە کە ساختەکارییەکی وەها کرابێت کە کاریگەریی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان هەبووبێت”.
ئەمە لە کاتێکدایە کە دەستەی پارێزەرانی دۆناڵد ترەمپ رەخنەی تووندیان لە لێدوانەکەی وڵیەم بار گرتووە.
دوای ئەوەی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا ڕاگەیەنرا، دۆناڵد ترەمپ تووشی شۆک بوو بە دۆڕاندنی بەرامبەر جۆ بایدن و هەر زوو کاردانەوەی هەبوو و ڕایگەیاند، ساختەکاری کراوە.

ھەواڵی زیاتر