حوسێن دهقان، ڕاوێژکاری سەربازی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ڕێبەری باڵای ئێران ڕایگەیاند، تاران بەردەوامە وەدەرنانی هەموو هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
وتیشی: “لە تۆڵەی ئەو لێدانەی ئەمریکا لە بەغدا کردییە سەر ئێران و قاسم سولەیمانی فەرماندەی هێزی قودس کوژرا، بەردەوام دەبن لە وەدەرنانی ئەمریکا لە ناوچەکە”.
ئاماژەی بەوەشدا، لێدانەکانی ئێران بۆ سەر بنکەیەکی ئەمریکا لە عێراق، تەنها لێدانێکی سەرەتایی بووە.
ئەوەشی خستەڕوو، هەر هێرشێکی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، لەوانەیە ببێتە هۆی ئەوەی لە ڕۆژانی کۆتایی ئیدارەی ترەمپدا، شەڕی هەموو وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست بێت.