كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
جۆ بایدن، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند، “ئەم قەیرانە پێویستی بە بەرەنگاربوونەوەی خێرا هەیە و ماوەیەکی زۆرە هەنگاو بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا نەگیراوەتەبەر.”
ده‌شڵێت، “ڕاستە من بە سەرۆکی ئەمریکا هەڵبژێردراوم، بەڵام تا ساڵی داهاتوو پۆستی سەرۆکایەتی ناگرمە دەست، پەتاکەش كات له‌به‌رچاوناگرێت و بەخێرایی بڵاوده‌بێته‌وه و پێویستە دەسەڵات بەخێرایی به‌ره‌نگاری ببێته‌وه.”
بایدن له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا داوا لە هاوڵاتیانی ئەمریکا ده‌كات، دەمامک به‌كاربهێنن و تێكه‌ڵاوی كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌بن و خۆیان بپارێزن.”
ماوەی هەفتەیەکە ڕۆژانە زیاتر لە 100 هەزار حاڵەتی توشبوون بە كۆرۆنا لە ئەمریکا تۆمار دەکرێن و تائێستا زیاتر لە 11 ملیۆن حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا لە ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مریكادا تۆمار کراون و زیاتر لە 249 هەزار کەسیش بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.”