كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، “په‌یامی ئه‌مریكا ڕوونه، ئه‌وانه‌ی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كه‌ن مه‌ترسییان هه‌یه بكه‌ونه ژێر سزاكانی ئه‌مریكاوه، واشنتۆنیش پابه‌نده به‌رامبه‌ر به هه‌ر چالاكییه‌كی ئێرانی كه هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بكات.”
ده‌شڵێت، “له‌گه‌ڵ هاوتاكانم له ئه‌وروپا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گفتوگۆم له‌سه‌ر چه‌ندین پرسی گرنگ كردووه، له‌وانه‌ش ڕێگری كردن له هه‌ڵسوكه‌وتی خراپی ئێران.”
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئه‌مریكا سزای به‌سه‌ر 6 كۆمپانیادا سه‌پاند كه ئاسانكارییان بۆ كۆمپانیایه‌كی سه‌ربازی ئێران كردووه كه كه‌لوپه‌لی ئه‌لیكترۆنی بكڕێت، كه له‌لایه‌ن ئێران تیلیكۆمه‌وه به‌كارده‌هێنرێت، له‌كاتێكدا ناوی چووه‌ته لیستی ڕه‌شی یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئه‌مریكاوه..