دیارترین دەسەڵاتەکانی سەرۆکی ئەمریکا

دەسەڵاتەکانی سەرۆکی ئەمریکا لە دەستوری ویلایەتە یەکگرتوەکاندا (١٧٨٧) لە مادەی (٢) دیاری کراوە و دیارترینیان ئەمانەن:-

  1. سەرۆکی دەسەڵاتی جێبەجێکردنە.
  2. فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکایە (مارێنز، ئاسمانی، دەریایی و پاسەوانانی کەناراوەکان). بە رەزامەندی کۆنگرێس جەنگ رائەگەیەنێت.
  3. ئەندامانی کابینەکەی (وەزیرەکان) بە پەسەند کردنی ئەنجومەنی پیران دیاری ئەکات و دەسەڵاتی گۆڕینی هەمو وەزیرێکی هەیە.
  4. ئەندامانی دادگا فیدراڵیەکان و دادگایی باڵای فیدراڵی کاندید ئەکات و بە پەسەند کردنی ئەنجومەنی پیران دادەنرێن.
  5. دەسەڵاتی ڤیتۆکردنی ئەو یاسایانەی هەیە کە کۆنگرێس پەسەندیان ئەکات ئەگەر پێی رازی نەبێت. تەنیا بە دو لەسەر سێی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پیران ئەتوانرێ ڤیتۆکەی رەتبکرێتەوە کە زۆر زەحمەتە.
  6. سەرۆک بەرپرسی یەکەمی سیاسەتی دەرەوە و پەیوەندی ئەمریکایە لەگەڵ دەوڵەتانی دیکە. باڵوێز و کونسوڵەکان بە پەسەندکردنی ئەنجومەنی پیران دیاری ئەکات. رێکەوتننامە لەگەڵ وڵاتان بە رەزامەندی کۆنگرێس ئیمزا ئەکات. ئەتوانێت کەسێک وەک نوێنەری خۆی بۆ وڵاتان بنێرێت.
  7. دەرکردنی لێبوردن بۆ زیندانی یان نەهێشتی ماوەی سزاکەی.
ھەواڵی زیاتر