وه‌زیرێكی ئیسرائیلی: ئه‌گه‌ر بایدن بیباته‌وه‌ و بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران شه‌ڕ ڕووده‌دات

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 6ی تشرینی دووه‌م، ڕۆژنامەی “جيروزاليم بوست”ی ئیسرائیلی له‌ ڕاپۆرتێكدا بڵاویكردووەتەوە، تساحی هه‌نگبی، وەزیری نشینگەكانی ئیسرائیل، ده‌ڵێت، ئەگەر جۆ بایدن هەڵبژاردنی ئەمەریكا بباتەوە و بگەڕێتەوە بۆ ڕێككەوتنی ئەتۆمی لە گەڵ ئێران، ئەوا شەڕ لەنێوان وڵاتەكەی و كۆماری ئیسلامی ئێراندا روودەدات.

به‌پێی ئاماژەكان، هەریەك لە ئیسرائیل، توركیا، سعودیە، میسر، ئیمارات و چه‌ند وڵاتێكی تر، سەرباری بەریەككەوتنی ئەجێندا و سیاسەتەكانیان، به‌ڵام بەرژەوەندییان واده‌خوازێت دۆناڵد ترەمپ چوار ساڵی تریش بمێنێتەوە لە كۆشكی سپی دا.

هاوكات، هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ینی، حەسەن ڕۆحانی، سەرۆككۆماری ئێران له‌ كۆنفرانسێكی هه‌واڵیدا، ڕایگەیاند، “گرنگ نییە كام پاڵێوراوی سەرۆكایەتی ئەمەریكا هەڵبژاردن ده‌باته‌وه‌، بەڵام دڵنیاین ئیدارەی داهاتووی ئەمەریكا ملكەچی خواست و ئیرادەی گەلی ئێران ده‌بێت.”

وتیشی: هیچ ڕێگاچارەیەك لەبەردەم ئەمەریكییەكاندا نییە، جگە لە ملكەچكردن بۆ گوشار و یاسای نێودەوڵەتی، “ئەمەریكا مل كەچ دەكات بۆ بەرگریی و خۆڕاگریی ئەم گەلە مەزنە.”

ھەواڵی زیاتر