كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
بەمەبەستی گه‌شه‌پێدانی ئابووری وڵات و قەرەبووکردنەوەی کەمبوونەوەی ژمارەی کۆچبەران بەهۆی قەیرانی کۆرۆناوە، حكومه‌تی كه‌نه‌دا زیاتر لە ملیۆنێك و 200 هەزار پەنابەر وەربگرێت.
حكومه‌تی كه‌نه‌دا، ڕایگه‌یاند، “ئەمساڵ ژمارەیەکی زۆر کەم کۆچبەر وەردەگرێت بەهۆی قەیرانی کۆرۆناوە کە سنورەکان و فڕۆکەخانەکان داخراون، بەڵام پلانی فراوانی بۆ ساڵانی داهاتوو هەیە.”
وتیشی: “پێشبینی ده‌كه‌ین لە ساڵی 2021 دا دۆخه‌كه ئاسایی ببێتەوە، ئێمه‌ش پلانێکی تۆکمەمان هەیە بۆ وەرگرتنی ژمارەیەکی زۆر لە کۆچبەران بەمەبەستی گەشەپێدانی ئابووری وڵات.”
ئەمساڵ، بەهۆی سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆ و داخستنی فڕۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکانه‌وه، ژمارەیەکی کەم لە کۆچبەران توانیویانە بۆ ئەو وڵاتە کۆچ بکەن، بەتایبەت لە شه‌ش مانگی یه‌كه‌می 2020دا.