91 ملیۆن ئه‌مریكی داوایه‌ك ده‌كه‌ن

تائێستا له‌ ئه‌مریكا 80 ملیۆن و 636 هه‌زار و 879 ده‌نگده‌ر ده‌نگیان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا داوه‌، كه‌ بڕیاره‌ رۆژی 3ی11 به‌ڕێوه‌بچێت.

ویلایه‌ته‌كانی فلۆریدا، كالیفۆرنیا و تێكساس، ‌له‌ پێشه‌وه‌ی ئه‌و ویلایه‌تانه‌ن كه‌ زۆرترین ده‌نگی تێدا دراوه‌، كه‌ نزیكه‌ی 91 ملیۆن ده‌نگده‌ر له‌سه‌رانسه‌ری ئه‌مریكا داوایان كردووه‌ له‌ڕێگه‌ی پۆسته‌وه‌ ده‌نگ بده‌ن.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، پێشتریش پڕۆفیسۆر میشێل ماكدۆڵاند، به‌ڕێوه‌به‌ری سایتی ئینته‌رنێت و پسپۆڕی هه‌ڵبژاردنەکان له‌ زانكۆی فلۆریدا، ڕایگه‌یاندبوو، ده‌نگدانی پێشوه‌خته‌ له‌ڕێگه‌ی پۆسته‌ و ده‌نگدان به‌ ده‌ست، به‌هۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی كۆرۆنای نوێوه‌، هۆكاری سه‌ره‌كی ده‌بێت بۆ زیاتر به‌شداریكردنی ژماره‌ی ده‌نگده‌ران له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا.

ھەواڵی زیاتر