كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
كه‌ناڵی (ئێن بی سی) ئەمەریکی ئاشکرای کردووه، چەندین بەرپرسی باڵای سەربازیی ئەمەریکا هەڕەشەیان لێكراوه و پێشبینی دەکرێت پەیوەندی بە کوشتنی قاسم سولەیمانی، فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودسی ئێرانییه‌وه هه‌بێت.
دەشڵێت، “پارێزه‌رانی یاسا ئاگادارکراونەتەوە لە هەڕەشەکان و تائێستاش بەردەوامن و باسی له‌وه‌شكردووه، هه‌ڕه‌شه‌كان ته‌نها لە خاکی ئەمەریکاوە نیین، لە دەرەوەش هەڕەشە ده‌كرێت.”
كه‌ناڵه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، “ئەو بەرپرسانەی كه هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه، ئه‌وانه‌ن کە بەشداریی ئۆپه‌راسیۆن و بڕیاری کوشتنی قاسم سولەیمانییان کردووە.”
دووان له‌و به‌رپرسانه قسه‌یان بۆ كه‌ناڵه‌كه كردووه، وتوویانه، “زانیاری هەیە کە دوژمنان لیستێکیان لە بەرپرسانی باڵای ئه‌مریكا ئاماده‌كردبێت، بۆ ئەوەى تیرۆریان بكه‌ن.”
ڕۆژی 3ی کانونی دووەمی ئەمساڵ قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێرانی و مەهدی موهەندیس، جێگری سه‌رۆكی دەستەى حەشدی شەعبی لە هێرشێکی ئاسمانیی ئەمەریکادا لە نزیك فڕۆکەخانەى بەغدا کوژران.