نهێنی هێرشەكانی سەر تاران – وتار
كوردستان ئەحمەد
دروست سێ هەفتەیە تارانی پایتەختی ئێران و چەند شارێكی دیكەی ستراتیژیی دیكەی ئەو و وڵاتە كەوتوەتە بەر هێرشی موشەكیەوە و هێرشەكانیش بەتەواوەتی ئامانجەكانی خۆیی گرتووە، هەرچەندە كۆماریی ئیسلامی ئێران سەرەتا دەیگوت : ئەوەی لە تاران روودەدات هێرش نییە و تەنها تەقینەوەیە، بەڵام دواجار جیهان ئەو راستییەی زانی كە ئێستا ئێران بەتەواوەتی لە ژێر رەحمەتی هێرشی موچەكی و درۆنیدایە.
كێ هێرش دەكاتە سەر ئێران؟
كۆتایی هەفتەی رابردووی مانگی شەش هێرشەكان بۆ سەر ناوچە ستراتیژیی و شوێنە گرنگە كانی ئێران دەستی پێكرد ئەو ناوچانە ناوچەی هەرەگرنگ و بەهێزی ئێران بوون چونكە ئامادەكارییان تێدا دەكرا بۆ بەرهەم هێنانی رێژەیی سەرو پێویستی بەرهەم هێنانی یۆرانیۆم كە بەكار دێت بۆ دروستكردنی چەكی ئەتۆمی و لەرێگەی كلاوە ئەتۆمییە روسیەكانەوە دەكرێت ئاراستەی جیهان بكرێن.
ئیسرائیل لە سەرەتای دەستبەكاربوونی باراك ئۆباماوە تا ئەمرۆی سەرۆكایەتی دۆناڵد جەی ترەمپ بەوردی چاودێریی نهێنی ئێران دەكات لە بەرهەم هێنانی پیتاندنی یۆرانیۆمدا، سەرەتا تاران دەیوت ئەوان بەمەبەستی ئاشتی یۆرانیۆم بەرهەم دەهێنن دواتر تێلئەڤیڤ لە رێگەی مۆسادەوە بەهاوكاریی هێزیی نهێنی ناوخۆیی ئێران توانی بەڵگە نامەیی نهێنی و تایبەت لە بارەی پرۆژە ئەتۆمیەكەی ئێرانەوە بزانێت كە ئەوان ئامادەكاریی تەواوەتیان هەیە بۆ بەرهەم هێنانی چەكی ئەتۆمیی،وە لەماوەی 8 ساڵی سەرۆكایەتی ئۆباما ئێران توانی زەمینەیەكی باش بۆ ئەوە برەخسێنێت.
لەم كۆتاییانەشدا واشنتنی لێ ئاگادار كردەوە و بەدەرچونی ئەمریكا لە رێككەوتنە ئەتۆمیەكە و سەپاندنی گورزە ترسناكە ئابوریەكانی سەر ئێران تاران بەتەواوەتی توشی شكسیتی ئابوریی گەورە بوەوە كە بەلام دەستی لە بەرنامە ئەتۆمیەكەی هەڵنەگرت و بەپێی ئەو بەڵگانەی مۆساد دەستی كەوتوون تا شەش مانگی تر تاران دەبێـە خاوەنی چەكیی ئەتۆمیی.
ئێستا ئای دی ئێف بەهاوكاری پنتاگۆن و سی ئای ئەی و مۆساد دروست سێ هەفتەیە هێرشی توند و كەمەر شكێنی كردوەتە سەر بنكە ئەتۆمیەكانی ئێران و توانیویەتی زۆر زۆر ئامانجی ورد و گرنگ بپێكێت و ئەم هێرشانە تا مانگی 11بەردەوام دەبن و بەم نزیكانەش تێلئەڤیڤ بەتەواەتی ئەوە رادەگەیەنێت كە واشنتن یش ئاگاداریی دۆخەكەیە و جیهانیشی لێ ئاگادار دەكەنەوە.
بۆچی ئیسرائیل هێرش دەكاتە سەر ئێران؟
ئەوە یەكەم جارە دوای چەندین ساڵ ئاڵۆزی توندی نێوان تێلئەڤیڤ و تاران بۆیەكەم جار ئیسرائیل هێرشی توند دەكاتە سەر خاكی ئێران و هەموو ئامانجەكانیش بەتەواوەتی ئامانجیان پێكاوە، تاران دەڵێت تێڵ ئەڤیڤ ناتوانێت هێرشمان بكاتەسەر ، بەلام تێلئەڤیڤ دەڵێ ئەوان هەموو ئەركەكانیان لە ئێراندا بەتەواوەتی جێبەجێ كردووە.
ئیسرائیل زانیویەتی لە ماوەی شەش مانگی دیكەدا ئێران دەبێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی ، وە لە رێگەی حەشدی شەعبی و حزبوڵاوە ئاراستەی ئیسرائیل و بنكەكانی ئەمریكایی دەكات و دووریش نییە رووی چەكەكانی بكاتە ئەوروپا و سعودیەش وەك ئارامكۆ .
ئێستا تێل ئەڤیڤ دەڵێت ئەوان تەواوی بنكە ئەتۆمیەكانیان وردوخاش كردووە و چالاكیە ناوخۆیەكانی ئێرانی مۆساد توانیویەتی بۆ ماوەی 2 تا 6 ساڵ تاران لەبەرهەم هێنانی چەكی ئەتۆمی درو بخاتەوە و لە ماوەی دوو ساڵی دوایشدا بەهەڵبژاردنەوەی دۆناڵد ترەمپ بۆ سەرۆكایەتی ئەمریكا بەهاوكاریی فەرەنسا و ئیسرائیل ئەمریكا هێرش دەكاتە سەر تاران.
كورد لە هێرشەكانی سەرتاراندا
زانیاریی ورد و گرنگ لەسەر ئەوە هەیە كە مۆساد تەواوی ئەو زانیاریانەی كە دەستی كەوتووە لەسەر بنكە ئەتۆمی و ناوەندە ئەتۆمیەكانی ئێران لە رێگەی ژمارەیەك كورد و ژمارەیەك هەواڵگریی حزبیی كوردیەوە لە تارانی پایتەخت و لە جومگە هەرە بەرزەكانی ئێران دەستیان كەوتوون كە كوردەكان توانیویانە بیگەیێنە دەستی مۆساد.
ئێستا كوردەكانی ئێران وەك چەكێكی بەهێز رۆڵ دەبینن لە رووبەرووبونەوەی گەورەترین هێزیی دونیا كە ئێرانە و ئێرانیش توشی بەڵایەكی گەورەی جیهانیی بووە و هەموو شتێك دەكات بۆ ئەوەی پێش ئەوەی ترەمپ ببێـتەوە بەسەرۆك ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی.