بارەگای بارزانی ئیدانەی تیرۆركردنی هیشام ئەلهاشمی دەكات
گوتەبێژی فهرميى بارەگای بارزانی ئيدانهى تيرۆركردنى شارەزایەكی بواری ئاسایشی لە بەغدای پایتەختی عێراق كرد.
ڤیان دەخیل، گوتەبێژی بارەگای بارزانی، ئەمڕۆ سێشەممە ٧ی تەمووزی ٢٠٢٠، راگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە كرد: “بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی تیرۆرکردنی شارەزای بواری ئاساییش هیشام ئهلهاشمیمان پێگەیشت کە بە كردەوەیەكی ستهمكارانهى گرووپەکانی دەرەوەی یاسا ئەنجام دراوە”.
هاوكات ئاماژەی داوە: “به توندى ئیدانەی ئەو کردەوە تیرۆریستییە دەکەین، داواش لە دەزگا پەیوەندیدارەکانی بەغدا دەکەین، بکوژەکان بدۆزنەوە و ڕادەستی دادگايان بكهن، تا بە سزای خۆیان بگەن”.
ئەمەش دەقی راگەیاندراوەكەیە:
گوتەبێژی فهرميى بارەگای بارزانی ئيدانهى تيرۆركردنى هيشام ئهلهاشمى دهكات
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی تیرۆرکردنی شارەزای بواری ئاساییش هیشام ئهلهاشمیمان پێگەییشت، کە بە كردهوهىهكى ستهمكارانهى گرووپەکانی دەرەوەی یاسا ئەنجام دراوە.
له كاتێكدا كه بهتوندى ئیدانەی ئەو کردەوە تیرۆریستییە دەکەین، داوایش لە دەزگە پەیوەندیدارەکانی بەغدا دەکەین بکوژەکان بدۆزنەوە و ڕادەستی دادگايان بكهن، تا بە سزای خۆیان بگەن.
لە خودای مەزن داواکارین خوالێخۆشبوو بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و دڵنهوايى و ئارامیش بە کەسوکاری ببەخشێت.
ڤیان دەخیل
گوتەبێژی فەرمیی بارەگای بارزانی
۷/ تهمموز/ ۲٠۲٠