شاناز ئیبراهیم داوادەکات هیچ سەرکردەیەکی یەکێتی پێشوازی لە کازمی نەکات
ئەندامێکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان داوا لە سەرکردایەتی حیزبەکەی دەکات، کە ئەگەر مستەفا کازمی، بەرنامەی سەردانەکەی بۆ سلێمانی نەگۆڕێت، کەسیان بەشداری لە میواندارییەکەیدا نەکەن.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی”ئه‌گه‌ر هاتنی كازمی بۆ سلێمانی بۆ ئه‌وه‌یه كه نانی نیوه‌ڕۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری عیراقدا بخوات، ئه‌وه پێویستی نه‌ده‌كرد خۆی ماندوو بكات و ئه‌و هه‌موو رێگه‌یه بكوتێت، ده‌یتوانی له‌به‌غدا ئه‌و برنج و فاسولیایهی له‌گه‌ڵدا بخواردایه”.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد نووسیویەتی”تیمی پڕۆتۆكۆڵی جه‌نابی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق ده‌بوو ئاگاداریان بكردایه كه مه‌زاری شكۆی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له ده‌باشانه و باره‌گای یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له مێرگه‌پان نییە، هیوادارم هیچ ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی خۆی تووشی رەخنەی جه‌ماوه‌ر نه‌كات به به‌شداریكردنی لهخوانهكهیدا ئه‌گه‌ر هاتوو به‌رنامه‌ی سه‌ردانی سه‌رۆكوه‌زیران بۆ سلێمانی گۆڕانكاری تێدا نه‌كرێت”.
دوای ئەوەی دوێنێ پێنجشەممە سەردانی هەولێر و دهۆکی کرد، بڕیارە ئەمڕۆ مستەفا کازمی سەردانی سلێمانیش بکات.
دەقی پۆستەکەی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
بێگومان جێگه‌ی ده‌ستخۆشیه كه به‌رێز كازمی قۆڵی لێ هه‌ڵماڵیووه و به‌رنامه‌ی چاكسازی و گۆڕانكاری بۆ عیراقێكی نوێ داده‌رێژێت به‌ڵام پێویسته به‌ر له‌هه‌موو شتێك چاوێك به‌تیمی پڕۆتۆكۆڵهكهیدا بخشێنێته‌وه.. ئه‌گه‌ر هاتنی كازمی بۆ سلێمانی بۆ ئه‌وه‌یه كه نانی نیوه‌ڕۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری عیراق بخوات ئه‌وه پێویستی نه‌ده‌كرد خۆی ماندوو بكات و ئه‌و هه‌موو رێگه‌یه بكوتێت ، ده‌یتوانی له‌به‌غدا ئه‌و برنج و فاسولیایهی له‌گه‌ڵدا بخواردایه..!! تیمی پڕۆتۆكۆڵی جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ده‌بوو ئاگاداریان بكردایه كه مه‌زاری شكۆی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له ده‌باشانه…!! و باره‌گای یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له مێرگه‌پان نیه …!! هیوادارم هیچ ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی خۆی تووشی رەخنەی جه‌ماوه‌ر نه‌كات به به‌شداری كردنی لهخوانهكهی سبه‌ینێدا ئه‌گه‌ر هاتوو به‌رنامه‌ی سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ سلێمانی گۆڕانكاری تێدا نه‌كرێت …
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د