عومەر گوڵپی بووە ئـەندامی پەرلەمانی کوردستان
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشەممە 2020/9/8 عومەر عەبدوڵڵا فەتاح، سوێندی یاسایی خوارد و بووە ئەندامی پەرلەمانی کوردستان.
دوای ئەوەی سۆران عومەر، ئەندامی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە کوردستان، دەستی لە کار کێشایەوە، عومەر عەبدوڵڵا فەتاح لە شوێنی سۆران عومەر دەستنیشانکرا و لە بەرنامەی کاری دانیشتنی ژمارەی (3)ی خولی پایزەی ڕۆژی سێشەممە 2020/9/8 لە پەرلەمانی کوردستان سوێندی یاسایی خوارد.
عومەر عەبدوڵڵا فەتاح، ناسراوە بە عومەر گولپی لە 24ی 5ی 2015ەوە بەڕێوبەرى گشتى چاودێرى و گەشەپێدانى کۆمەڵایەتىیە لە پارێزگاى سلێمانى، ھەروەھا لە دوای ئەو کۆمەڵی ئیسلامی کەسێکی دیکە دەستنیشان دەکات بۆ ئەوەی شوێنی عومەر عەبدوڵڵا فەتاح پڕ بکاتەوە.