فشاره‌كان بۆ پاراستنی ژینگه‌ی گه‌رمیان به‌رده‌وامه‌

ئەندامێکی هەڵمەتی لابردنی غەسالەکانی سەر رووباری سیروان رایدەگەیەنێت، چەند دەزگایەکی پەیوەندار هاتوونەتە سەرهێڵ  لەسەر کەموکورتیەکان لە مۆڵه‌تدانی ئەو کانانە، دەشڵێت، نامانەوێت لەبەر بەرژەوەندی چەند کەسێک رووبارەکە و دانیشتوانی گەرمیان باجی وێرانكردنی ژینگە بدەن.

ئاراز محه‌مەد، ئەندامی هەڵمەتی لابردنی غەسالەکانی سەر روباری سیروان، لەبارەی هاتنە سەرهێڵی لایەنە پەیوەندیدارەکان بە تۆری میدیایی باڵكێشی وت: بەڕێوبەرایەتی نەوت و کانزاکان، دارستان و پاوان، فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان، لای خۆیانەوە جەختیان لەوە کردووه‌تەو، کە کەموکورتی لە مۆڵەتدان بەو غەسالانە هەیە و بەدەمەوەهاتنەکانیش تا قۆناغێکی باش هاتووە.

لە بارەی رێگری درووستبون بۆیان و مانگرتنی خاوەن غەسالەکان لە کارەکانیان، وتی: ئەوان واتێگەشتوون ئەم فشارە دژ بە کاری ئەوانە، بەڵام کارەکەی ئێمە بۆ لەناونەچوونی سەوزایی و ژینگەی رووبارەکەیە و نابێت لەبەر بەرژەوەندی چەند کەسێک، ناوچەیەک باجی وێرانەی ژینگە و سەرچاوەی ئاوی خۆی بدات، دەتوانرێت کارەکەیان رێکبخرێتەوەو لە شوێنی گونجاو کاربکەن.

وتیشی: “چەند مەرجێک هەیە بۆ کارکردنیان، ئەوان ئەوانەشیان جێبەجێ نەکردووه‌، وەک: بوونی کەسارە و دووبارە سەرڕێژکردنی ئەو شوێنەی کارەی تێدا دەکەن و بەکارهێنانی چەمە وەزریەکان .

ھەواڵی زیاتر