نەخۆشخانەی هیوا ئاماری تووشبووانی شێرپەنجە بۆ ساڵی 2024 بڵاوکردەوە

نەخۆشخانەی هیوا ئاماری تووشبووانی شێرپەنجەی لە سلێمانی بۆ ساڵی ٢٠٢٤ بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەو ساڵەدا زیاتر لە سێ هەزار و ٣٠٠ تووشبووی نەخۆشی شێرپەنجە تۆمارکراون.

ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤، نەخۆشخانەی هیوا ئاماژەی بەوەکردووە، بەپێی راپۆرتی ساڵانەی هۆبەی تۆماری شێرپەنجەی پارێزگای سلێمانی بۆ ساڵی ٢٠٢٤ کۆی ژمارەی تووشبوانی شێرپەنجەی پارێزگای سلێمانی بریتی بووە لە سێ هەزار و ٣١٠ تووشبوی نوێ.

باسی لەوەشکردووە، لە کۆی سەرجەم تووشبووان ٢١٠ تووشبوویان منداڵن، وتیشی تووشبوانی شێرپەنجە لە جۆری شێرپەنجەی سنگ و كۆئه‌ندامى هه‌ناسه‌ زۆرترینە.

هاوکات بەپێی ئامارەکە ژمارەی توشبووان بە شێرپەنجە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٣ کەمی کردووە، بەو پێیەی ساڵی ٢٠٢٣ لە نەخۆشخانەی هیوا سێ هەزار و ٣٥٦ توشبووی شێرپەنجە تۆمار کرابوون.

ھەواڵی زیاتر