ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ لەسەر چەند تۆمەتێک دادگایی دەکرێتەوە

دادگای باڵای ئەمەریکا رەتیکردەوە بڕیاردان لەسەر دۆسییەی پێدانی بەرتیل لەلایەن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکاوە بە ئەکتەرێک دوابخات. دۆناڵد ترەمپیش دەڵێت، بێتاوانە و ئەو فشارانەی دەکرێتە سەری ناڕەوایە.

ئەمڕۆ هەینی ١٠ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، میدیاکانی ئەمریکا بڵاویان کردەوە، دادگای باڵای ئەمەریکا بە دەنگی پێنج بەرامبەر چوار، داوایەکی ترەمپی رەت کردەوە بۆ دواخستنی ئەو دانیشتنەی دادگا کە ئەمڕۆ بڕیاری لەسەر کەیسی پێدانی بەرتیل لەلایەن ترەمپەوە تێدا دەدرێت.

لە بەرامبەردا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، ئەو بێتاوانە هەموو ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵی رەت دەکاتەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، گرنگ نییە چەنجار داواکانی رەت دەکەنەوە، ئەو بەردەوام دەبێت لە تانەدان لە بڕیاری ناڕەوای دادگاکە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، پارێزەرانی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا، ٧ـی ئەم مانگە داوایان لە دادگای باڵای ئەمەریکا کرد، دانیشتنەکە دوا بخات، بەڵام دادگاکە رەتی کردەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ٣٠ـی ئایاری ساڵی رابردوودا، دەستەی سوێندخواردنی نیویۆرک ٣٤ تۆمەتی ساختەکردنی تۆمارە بازرگانییەکان و پێدانی بەرتیلی بەسەر ترەمپدا ساغکردەوە و چاوەڕوانیش دەکرێت ئەمڕۆ بڕیاری کۆتایی لەبارەوە بدرێت

ھەواڵی زیاتر