لیستی مووچەی مانگی هەشت ڕەوانەی بەغدا دەکرێت

ڕەنگە ئەمڕۆ یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی هەشت ڕەوانەی بەغدا بکرێت.

ڕێباز حەملان، ڕاوێژکاری ئابووریی مەسرور بارزانی، ڕایگەیاند: “بۆ مووچەی مانگی حەوت هەندێک کێشە هەبوو و بەغدا تێبینی هەبوو لەسەر ئەو بابەتە، لە لیستی مانگی هەشت کە ڕەنگە ئەمڕۆ وردبینی و وردەکارییەکانی تەواو ببێت، چارەسەرکراون. ئەگەر ئەمڕۆ وردبینی تەواو ببێت، یان ئەمڕۆ یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو بۆ بەغدا دەنێردرێت”.

لەبارەی وادەی ناردنی مووچەش ڕێباز حەملان گوتی: “باسی ئەوە کراوە بەزووترین کات بنێردرێت، هەرکاتێک لیستەکە گەیشت و وردبینی بۆ کرا، بەدڵنیاییەوە مووچەی مانگی هەشت دێت”.

بەشێکی دیکەی لێدوانەکەی ڕێباز حەملان گوتی: “دوێنێ لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاردا لەسەر پرسی دارایی و ژمێریاری هەموو شتێکمان وەکو بەغدا یەک بخەین، بۆ ئەوەی جیاوازی لە ڕێنمایی دارایی و ژمێریاری نەمێنێت”.

ھەواڵی زیاتر