لە پارێزگایەكی عێراق 10 رۆژ پشوو راگەیەنرا

ئەنجوومەنی پارێزگای كەربەلان بۆ ماوەی 10 رۆژ پشووی راگەیاند، پشووەكەش لە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو دەست پێ دەكات.

قاسم عەلی یەساری سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەربەلا بڕیاری دا لە پارێزگاكەی ماوەی 10 رۆژ پشوو بێت و پشووەكەش لە رۆژی یەكشەممە رێكەوتی 18/8 دەست پێ دەكات تاكو 27/8 كۆتایی دێت.

راشیگەیاند: پشووەكە تەنیا دامودەزگا ئەمنی و تەندروستی و خزمەتگوزارییەكان ناگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەش دا كە پشووەكە بەهۆی بەڕێوەچوونی مەڕاسیمەكانی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێنە.

ژێدەر

KTV

ھەواڵی زیاتر