ڕاگەیەنراوێك لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانەوە

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند: لەدوو چاڵاکیدا ٣ تۆمەتبار دەستگیرکران و بڕی(٤٠) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ دەستی بەسەرداگیرا.

دەقی ڕاگەیەنراوەکە:

لەدوو چاڵاکیدا ٣ تۆمەتبار دەستگیرکران و بڕی(٤٠) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ دەستی بەسەرداگیرا.

هەروەها دەستگیرا بەسەر ١٩ پەرتوک کە روپۆش کراوە بە ماددەی هۆشبەر لەجۆری (ئەمڤیتامین)کریستاڵ.

لە بەردەوامی هەوڵەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری و پاشان وەرگرتنی فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لەچاڵاکی یەکەمدا لەبەرواری (٢ی٦ی٢٠٢٤) تونیمان دەست بەسەر ١٩ مەلزەمە لەشێوەی پەرتوکدا بگرین کە رۆپۆش کرابوون بە ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ (میتاڤیتامین) کە ئامادەکرابوون بۆ وڵاتی بەریتانیا بگوازرێنەوە، هەر ئەوکات بەفەرمانی بەرێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش بەرێوەبەرایەتی ماددەهۆشبەرەکانی سەر بەدەزگای ئاسایشی هەرێم/ سلێمانی لەتۆمەتبارو سەرچاوەی هاتنی ئەو پەرتوکانە ئاگادار کرایەوە بۆ مەبەستی دەستگیرکردنیان چونکە زانیاری هەبوو بڕێکی تریش پەڕتووک ئامادەکراون بۆ گواستنەوەیان.

لەچاڵاکی دووەمدا لە ڕێکەوتی ٢٣ـی٧ـی٢٠٢٤ تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان لەشاری هەولێر، توانییان ٣ تۆمەتبار بە بەبڕی (٤٠) کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵەوە دەستگیربکەن.
لە ئێستادا تۆمەتبارەکان بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان راگیراون و لەژێرلێکۆڵینەوەدان.

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان.
٢٥ـی ٧ـی ٢٠٢٤

ھەواڵی زیاتر