جۆ بایدن: بەهیچ شێوەیەك نابێت هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا دوابخرێن
دوای ئەوەی كەمێك پێش ئێستا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و كاندید بۆ پۆستی سەرۆك كۆماریی ئەمریكا ، پێشنیاریی دواخستنی هەڵبژاردنەكانی كرد، جۆ بایدن، ڕكابەریی سەرسەختی ترەمپ ، ڕەتی كردەوە قبوڵی بكات هەڵبژاردنەكان دوابخرێن.
لە تویتێكی ، جۆ بایدن، دەڵێت: ئەگەر ترەمپ پێشنیازدەكات هەڵبژاردنەكان دوابكەون، ئەوا من پێشنار دەكەم لەكاتی خۆیدا هەڵبژاردنەكان ئەنجام بدرێن و هیچ كەسیش نەتوانێت ئەم مافە دیموكراسیە لە ئێمە وەربگرێتەوە.
وتیشی: گەلی ئەمركیا گەلێكی خاوەن ئیرادە و بەهێز و گەورەیە لە هەر قۆناخ و حاڵەتێكدا بێت، دەتوانێت بنەما دیموكراسیەكان جێبەجێ بكات و ئەكەر ترەمپیش بەراستی نوێنەریی گەلە بالە هەڵبژاردن نەترسێت